ڤلادێمیر پووتین ووتارێک سەبارەت بە یاخیبوونی ڤاگنەرەکان پێشکەشی هێزە سەربازییەکانی ووڵاتەکەی کرد

پەیامی کورد   ...  ڤلادێمیر پووتین ووتارێک سەبارەت بە یاخیبوونی ڤاگنەرەکان پێشکەشی هێزە سەربازییەکانی ووڵاتەکەی کرد

ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ووتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕووسیا لەکاتی ڕاپەڕینی گرووپی ڤاگنەر لە ڕۆژی شەممە 24ی حوزەیران لە ئەرکدا مانەوە.

پووتین ڕایگەیاند : ئێوە ڕێگریتان لە شەڕی ناوخۆ کردووە. لە کاتی ڕاپەڕیندا، ئیرادە و ئازایەتیتان بە هاوکاری کۆمەڵگا دیار بوو”.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڤلادێمیر پووتین ڕایگەیاندووە، لە سەردەمی ڕاپەڕینی ڤاگنەردا، سوپا و گەل لایەنی یاخیبووان نەبووە و پێویست ناکات هێزەکانیان لە ئۆکراین بکشێننەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یاخیبوونەکە.

پووتین هەروەها ڕایگەیاندووە، ڤاگنەر بەتەواوی لەلایەن ڕووسیاوە دابین دەکرێت و لە ساڵی ڕابردوودا ٨٦ ملیۆن ڕووبڵ یان یەک ملیار دۆلاری خەرجکردووە و لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو پارەیەی دراوە بە یووگنی پریگۆژین دەکرێت.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە