ڤلادێمیر پووتین و لۆکانشکۆ سەبارەت بە بەدیهێنانی " کەشێکی بەرگری یەکگرتوو " گفتووگۆیان کرد

پەیامی کورد   ...  ڤلادێمیر پووتین و لۆکانشکۆ سەبارەت بە بەدیهێنانی " کەشێکی بەرگری یەکگرتوو " گفتووگۆیان کرد

ڤلادێمیر پووتین لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ لۆکانشکۆ سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا سەبارەت بە بابەتگەلی جۆراوجۆری ڕۆژانە گفتووگۆیان کرد .

ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ لووکانشکۆ هاوتا بێلاڕووسییەکەی سەبارەت بە بەدیهێنانی کەشێکی بەرگری یەکگرتوو ووتووێژیان کردووە .

ئەو لە دوای کۆتایی هاتنی ووتووێژەکانی خۆی لەگەڵ لووکانشکۆ لە مینسک ووتی : هەرچەندە لە ووتووێژەکان بە دووروودرێژی بابەتگەلی تەشکیل کردنی کەشی بەرگری یەکگرتوو ، دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی دوو ووڵات و هەروەها هاوکاری لە چوارچێوەی پەیمانی ئەمنییەتی بەکۆمەڵ لە یەکەمی جانیوەری یەوە بە بێلاڕووسیا ڕادەست دەکرێت باسی لێوەکرا .

ڤلادێمیر پووتین هەروەها ووتی : هەروەها بابەتگەلی دیکەی سەرەکی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و بێلاڕووسیا لە بوارەکانی ئابووری ، کۆلتووری و مرۆڤدۆستانە بە شێوەی تەواو کاریگەر و سازەندە خرایە بەر باس و ووتووێژەوە بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی گشتی جیهانییەوە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە