ڤلادێمیر پووتین : ڕووسیا ئاماده‌یه پڕۆگرامی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ بێلاڕووسیا په‌ره‌پێبدات
پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین : ڕووسیا ئاماده‌یه پڕۆگرامی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ بێلاڕووسیا په‌ره‌پێبدات
سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، ووڵاته‌كه‌ی وێستگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی له بێلاڕووسیا درووست ده‌كات كه توانای به‌رهه‌مهێنانی چوار میلیار و ٥٠٠ ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه له گازی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك له پێناو به‌ره‌وپێش بردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو ووڵات و له‌به‌رامبه‌ریش دا سه‌رۆكی بێلاڕووسیا ئاماده‌یی بۆ پاڵپشتی و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییەکان ، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆكی رووسیا پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ هاوتا بێلاڕووسی یه‌كه‌ی له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، ووڵاته‌كه‌ی له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه یه‌كه‌یه‌كی ووزه‌ی ئه‌تۆم له بیلاڕووسیا درووست ده‌كات و "ئاماده‌ن بۆئه‌وه‌ی په‌ره به کەرتی ووزه‌ی ئه‌تۆم له‌و ووڵاته بده‌ن".
ووتیشی، "وێستگه ئه‌تۆمییه نوێیه‌كه‌ی بێلاڕووسیا توانایه‌كی باشتر به‌و ووڵاته ده‌به‌خشێت و ته‌نها یه‌ك رێئاكتۆری وێستگه‌كه " ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆم "، توانای به‌رهه‌مهێنانی چوار میلیار و ٥٠٠ ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه گازی هه‌یه و پێكه‌وه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین".
له‌به‌رامبه‌ریش دا ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕووسیا ڕایگەیاند : ووڵاته‌كه‌ی هاوكاری و پاڵپشتیه‌كانی ڕووسیا به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت و هه‌میشه له‌پێناو هاووڵاتیان و سه‌قامگیركردنی ئاشتی و ئاسایشی هه‌ردوو ووڵات، به‌رده‌وام ده‌بن له بره‌ودان به په‌یوه‌ندی و تواناكانیان.
ووتیشی، "وه‌ك هه‌میشه ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه ووڵاته‌كانمان ده‌رگای گفتوگۆ به ڕووی هیچ ووڵاتێكی جیهان داناخەن و ته‌نانه‌ت له ئێستادا ووڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌توانن گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، چوونكه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا پێویستی به رووسیا و بێلاڕووسیا هه‌یه بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئاسایش و ئارامی باڵ به‌سه‌ر ته‌واوی جیهاندا بكێشێته‌وه".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە