ڤیتكاف : حه‌ماس ئاره‌زووی ئاگربه‌ستی نییه و بژارده‌ی دیكه‌مان هه‌یه
پەیامی کورد ... ڤیتكاف : حه‌ماس ئاره‌زووی ئاگربه‌ستی نییه و بژارده‌ی دیكه‌مان هه‌یه
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناڕاسته‌وخۆ شكست هێنانی دانووستانه‌كانی ده‌وحه له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه ڕاده‌گه‌یێنێت؛ ده‌شڵێت، واشینتۆن بژارده‌ی دیكه تاوتوێ ده‌كات.
پێنجشه‌ممە ٢ی گەلاوێژ، ستیڤ ڤیتكاف، نێرده‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) ڕایگه‌یاند، بڕیاریان داوه تیمەکەیان لە دەوحە بگەڕێننەوە، دوای ووڵامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه بە ڕوونی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه ئاره‌زووی ئاگربه‌ستی نییه.
ستیڤ ڤیتكاف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، نێوه‌ندگیره‌كان هەوڵی زۆریان داوە بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه به ئه‌نجام بگات، بەڵام پێدەچێت حەماس هەماهەنگی نەبێت یان بە نیازپاکی مامەڵە ناکات.
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتووشیه‌تی، ئه‌مریكا بژارده‌ی دیكه تاوتوێ ده‌كات بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمه‌ته‌كات و ڕه‌خساندنی زه‌مینه و ژینگه‌یه‌كی ئارامتر بۆ دانیشتووانی غه‌ززه.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە