ڤیتکاف : ئەمریکا هەوڵ دەدات تا کۆتایی ئەم هەفتەیە خولی چوارەمی دانووستان لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات
پەیامی کورد ... ڤیتکاف : ئەمریکا هەوڵ دەدات تا کۆتایی ئەم هەفتەیە خولی چوارەمی دانووستان لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات
ستیڤ ڤیتکاف کە سەرکردایەتی شاندی ئەمریکی دەکات لە دانووستانە ئەتۆمییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی گوڵان بە باراک ڕاوید، سەرپەرشتیاری ئەکسیووسی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا هەوڵ دەدات خولی چوارەمی دانووستانی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەم کۆتایی هەفتەیە دیاری بکات و دەشڵێت: ئەگەر ئەوە ڕوونەدات، ئەوە تەنیا بەهۆی سەفەری سەرۆک کۆمارەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.
بڕیارە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە 13 تا 16ی ئایار بە گەشتێکی فەرمی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی سەعوودیە و قەتەر و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بکات، بە ووتەی بەرپرسانی ئەمریکی و عەرەبی، سەرنجی بەڕێز ترامپ لەم سەفەرەدا لەسەر فراوانکردنی هاوکاری هاوبەش و بازرگانییە.
ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە