+ ڤیدیۆ ... ئێمانۆئێل ماکرۆن لە لایەن پیاوێکەوە شەپڵاخەیەکی قایمی لیدەدرێت
پەیامی کورد ... ئێمانۆئێل ماکرۆن لە لایەن پیاوێکەوە شەپڵاخەیەکی قایمی لیدەدرێت .
لە کاتی سەردانی سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە بەشی درووم ، پیاوێکی نەناس شەپڵاخەیەکی بەهێزی پیایدا دەکێشێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە گاردیەن ەوە لە کاتی سەردانی کردنی ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە بەشی درووم پیاوێکی نەناس بە هەوڵدان شەپڵاخەیەکی قائیمی لێدەدات
ئەم ڤیدیۆیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە نیشان دەدات کە سەرۆککۆمار نزیکی ئەو خەڵکانە بووەتەوە کە لە سەر شەقام چاوەڕێی ئەویان کردووە و یەکێک لەو کەسانە ش دەستی دەگرێت بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو بە دەستەکەی دیکەی خۆی شەپڵاخەیەکی تووند لە ڕۆخساری سەرۆککۆمار دەدات .
دواتریش هەر وەک لە ڤدیۆیەکەدا نیشان دەدات هێزە ئەمنییەتییەکان دەستوەردان لە دۆخەکە دەکەن و پیاوێکی ڕێسدار بە ماسکەوە دەست بەسەر دەکەن .
ئەمە لە حالیکدایە کە کۆشکی ئەلیزە ئەم ڕووداوە پشتڕاست دەکاتەوە و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەمە شەپڵاخە نەبووە بەڵکوو هەوڵێک بووە بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە و دواتریش دوو کەس لەم پەیوەندییەدا دەست بەسەر کراون
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە