+ ڤیدیۆ ... بێنیامین ناتانیاهۆ: دەوڵەتى ئیسرائیل سەرنجى ووردى لەسەر هەڕەشەکانى کۆمارى ئیسلامییە

پەیامی کورد     ...    بێنیامین ناتانیاهۆ: دەوڵەتى ئیسرائیل سەرنجى ووردى لەسەر هەڕەشەکانى کۆمارى ئیسلامییە

بێنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى پێشووى ئیسرائیل لە یەکەمین بەیاننامەى فەرمى خۆى لەسەر دەستدرێژییەکانى ڕووسیا دژى ئۆکراین، داواى لە دەوڵەتى ئیسرائیل کرد کە ووردتر و هۆشیارتر لەم بارەوە هەنگاو هەڵێنێتەوە و لە بەرامبەردا سەرنجى زیاتر بخاتە سەر پرسى ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى کۆمارى ئیسلامى.
 نانتانیاهۆ لە بەیاننامەکەدا پێداگرى کردووەتەوە کە بەرپرسانى دەوڵەتى ئیسرائیل باشترە لە بڕى لایەنگریکردن لە شەڕى ئۆکراین، سەرنج بخەنە سەر ژیانەوەى ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى کۆمارى ئیسلامى و هەڕەشەکانى.

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە