+ ڤیدیۆ ... بەپەلە ... ئەو مزگێنییەی کە ئەردۆغان سەبارەت بە شەهیدبوونی یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە بڵاویکردەوە درۆ بوو
پەیامی کورد ... ئەو مزگێنییەی کە ئەردۆغان سەبارەت بە شەهیدبوونی یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە بڵاویکردەوە درۆ بوو .
پەکەکە هەواڵی کوژرانی نوورەدین سۆفی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکە سەر بە سووریای ڕەت کردەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوای بلاوبوونەوەی هەواڵی شەهید کردنی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکە لەلایەن تورکیاوە ، پەکەکە ش بەیاننامەکەی ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ی دەربارەی ئەم هەواڵە و کوژرانی فەرمانداری پێشووی هەپەگە نوورەدین سۆفی ڕەت کردەوە و بە درۆ و ناڕاستی ناو برد .
باڵی لەشکری پەکەکە هێزەکانی پاراستنی گەلە " هەپەگە " سەبارەت بە بابەتی بەیاننامەی بڵاوکراوە لە دژی هێزەکانی ئەوان و فەرماندەرییەکەیان ڕایگەیاند و بلاوکردەوە کە ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستی یەوە . دەبێ خەڵکی ئێمە باوەڕ بە ئەو هەواڵانە نەکەن کە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتی ڕەوانی دا ڕادەگەێندرێن و ئامادەکارییان بۆ دەکرێت .
تورکیا گوایە ئەم گرتە ڤیدییەی کە بلاویکردووەتەوە شوێنی جیگیر بوونی نوورەدین سۆفی دەکاتە ئامانج
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە