+ ڤیدیۆ ... بەپەلە ... بە هۆی تەقینەوەی کارگەیەکی کەربۆناتى سۆدیۆمى لە ئێران ٤٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٥٠ کەس بریندار و ژەهراوی بوون
پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەی کارگەیەکی کەربۆناتى سۆدیۆمى لە ئێران ٤٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٥٠ کەس بریندار و ژەهراوی بوون
تەقینەوە گووماناوییەکەى کارگەى کەربۆناتى سۆدیۆمى فەیرووزئابادى پارێزگاى فارس
دوێنێ ئێوارە کارگەى کاربۆناتى سۆدیۆمى فەیروزئابادى فارس بە شێوەیەکى گوماناوى تەقییەوە و گازە ژەهراوییەکان لەو کارگەکەوە بە هۆى تەقینەوەکە دەرچوون و خەساری گەورەی بە ژینگە و دانیشتووان گەیاند.
ئەم کارگەیە کە ئاگرى گرت و تەقییەوە، بووە هۆى ئەوەى ٦٧ کەس تووشى تەنگەنەفەسی و هەناسەبڕکێ ببن.
ئێستا پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە کە ئەم کارگەیە چ ماددەیەکى بەرهەمهێناوە کە تەقینەوەى کۆگاکانى ئەم یەکە پیشەسازییە تەقیوەتەوە و گازى ژەهراوى دەرداوە و بووەتە هۆى ژەهراویبوونى دەیان کەس.
دانیشتووان و شاهیدان باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەکى زۆرى خەڵکى هەناسەسوار و ژەهراوى و بریندار گەیێنراونەتە ناوەندە دەرمانییەکانى دەورووبەر!
لەم دیمەنەدا بە باڵەفڕ پێکراو و زیان پێکەوتووان دەهێندرێنە شیراز و جادەشیان بەستووە بۆ هاتووچۆى ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن .
بە پێى قسەى خەڵکى و شایەتحاڵان، تا ئێستا ١٥٠ کەس بریندار و ژەهراوی بوونە و ٤٠ کەس گیانیان لەدەست داوە
ئەم ئامارانەش لە لایەن پزیشکەکان و ئامادەبووانى نێو نەخۆشخانەکان پشتڕاست کراوەتەووە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە