+ ڤیدیۆ ... بە هاندانی ئەردۆغان منداڵێک بێڕێزی بە " جەهەپە " دەکات
پەیامی کورد ... بە هاندانی ئەردۆغان منداڵێک بێڕێزی بە " جەهەپە " دەکات
ئەردۆغان وای کرد کە منداڵێکی بچووک سووکایەتی بە جەهەپە بکات .
بە گویرەی هەواڵ و زانیارییەکان سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان ، وا لە منداڵێکی کەم تەمەن دەکات کە سووکایەتی بە سەرۆکی " جەهەۆە " کەمال کڵچدار ئۆغڵۆ بکات .
ئەردۆغان لە مەتینگا لە شاری تەرابزۆن منداڵێکی بچووک بۆ بەرژەوەندییە هیچ و کاتییەکانی خۆی لە واری سیاسەتدا بەکار دەهێنێت .
هەر وا کە لە ڤیدیۆیەکەدا ئاشکرایە ئەردۆغان ئەم منداڵە بچووکە وا لێدەکات کە مایکەکە بە دەستەوە بگرێت و وای کرد کە ئەم منداڵە سووکایەتی بە کڵچدار ئۆغڵۆ بکات و بە سەر ئەردۆغان دا هەڵبڵێت .
منداڵەکە دەڵێ : " هەڤاڵان ! کەمال بەیگ کێیە لە بەرامبەر مامی من سەرۆککۆماردا ؟ ئەو کابرایە خائینە ، خائین ، ئەو کابایە لێرەیە ئەوەی باشترە ئەوەیە کە بڕوات ، دەنگی خۆتان بەو ئەو بدەن .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە