+ ڤیدیۆ ... بە هۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی بەران لە گوندی هانی گەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە سێ کەس بە سەختی بریندار بوون.

پەیامی کورد    ...   بە هۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی بەران لە گوندی هانی گەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە سێ کەس بە سەختی بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ، لە کاتی دابەزاندنی بەنزین، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ستەیشن و پیکابێکی پیەکان ئاگریان گرت و چەند کەس بریندار بوون.
▫️ناسنامەی دوو لە بریندارەکان بەم شێوەیە پشتڕاست کراوەتەوە:
ـ ئەردەڵان محەممەد مورادی کوڕی فەتحوڵا تەمەن ٣٥ ساڵ
ـ زانیار (عەبدولباست) حەمیدیان، کوڕی حەبیب، تەمەن ٤٠ ساڵ

▫️لەو گرتە ڤیدیۆییە بڵاو بووەتەوە کە خەڵکی ناوچەکە بەبێ ئامادەبوونی هێزەکانی فریاگوزاری ئاگرەکەیان کووژاندووەتەوە.


 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە