+ ڤیدیۆ ... تورکیا و ووڵاتانی هاوشێوەی بەم شێوەیە بێڕێزی بە پیرۆزییەکان نەتەوەی کورد دەکەن
پەیامی کورد ... + ڤیدیۆ ... تورکیا و ووڵاتانی هاوشێوەی بەم شێوەیە بێڕێزی بە پیرۆزییەکان نەتەوەی کورد دەکەن
هەروا کە لە ڤیدیۆیەکەدا ئاشکرایە سەرۆکایەتى پارتى مەرال ئاکشەنەر دژى پوولەکەى هەرێمى کوردستان دەوەستێتەوە و بەم شیوە ترسنۆکانەیە قسە دەکات وەک ئەوەی ساڵەهایە ئێمە مافی ئەوانمان خواردبێت نەک ئەوان .
هەموو ووڵاتان بەهای ووڵاتی خۆیان دەزانن بەڵام کاتێک کەسایەتییەکی کورد دەبێتە بەرپرس لە سەر کورسی ووڵاتێکی بێگانە " لێرەدا مەبەستی بچووک کەسێکی وەکوو بەرهەم ساڵح ە " لە کاتێک دا کەسایەتییەکی وەها بەهاکانی ووڵاتەکەی خۆی هەرزان فرۆش بکات ئیتر ئێمە چ تەمامان بە خەڵکێکی بەش خوراو و بێتاوان بێ ، کە ووڵاتانی دیکە بەم شێوەیە لە پەرلەمانی ووڵاتەکەیان بچووکترین مافەکانیشمان بە ناڕەوا دەزانن
ئاخۆ لێرەدا پرس ئەمەیە کورد دەبێ تا چەند گەورە و مەزن بێ کە لە چوار دەورەوە لێ دەترسن و وەکوو دڕندەیەک پەلامارمان دەدەن ...
شرۆڤەکانی دیکە با بۆ کەسانی خاوەن هەست بێت
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە