+ ڤیدیۆ ... تەقینەوەیەکی بەهێز بارەگای حیزبی تەقەدومی لە ناوچەی ئەعزەمییە لە شاری بەغدا دەکاتە ئامانج
پەیامی کورد ... تەقینەوەیەکی بەهێز بارەگای حیزبی تەقەدومی لە ناوچەی ئەعزەمییە لە شاری بەغدا دەکاتە ئامانج
درەنگانی شەوی رابردوو لە دو كاتی جیاوازدا، هێرشكرایە سەر بارەگای هاوپەیمانی تەقەدوم كە موحەمەد حەلبووسی سەرۆكایەتی دەكات لەگەڵ بارەگای هاوپەیمانی عەزم كە خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتی دەكات.
درەنگانی شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەیەك لەناوچەی ئەعزەمیەی بەغدا بیسترا كە دواتر روون بوەوە، لە رێگەی ئەنجامدانی تەقینەوەیەكەوە بارەگای هاوپەیمانی تەقەدوم لە گۆڕەپانی دەلال كراوەتە ئامانج.
بەپێی میدیا عێراقییەكان تەقینەوەكە تەنها زیانی ماددی لێكەوتۆتەوە.
دوابەدوای ئەوە هەر درەنگانی شەوی رابردوو، هێرشكرایە سەر بارەگای هاوپەیمانی عەزم لە ناوچەی یەرمووكی بەغدا.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان هێرشەكە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوەو بۆتە هۆی گەیاندنی زیانی ماددی لەناو بارەگاكە.
هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆكایەتی حەلبووسی و هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر كە هەردووكیان سوننەن بەشێك لەو بەرەی زۆرینەیەی كە بەشداری دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراقیان كردو لەگەڵ رەوتی سەدرو پارتی لێكتێگەیشتنیان هەیە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە