+ ڤیدیۆ ... تەقینەوەیەکی بەهێز عەفرین دەهەژێنێت و چەندین کەس دەبنە قوربانی
پەیامی کورد ... تەقینەوەیەکی بەهێز عەفرین دەهەژێنێت و چەندین کەس دەبنە قوربانی .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بە هۆی تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری عەفرین چەندین کەس بوونە قوربانی .
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ناوەندی شاری عەفرین لە بەرامبەر هۆڵی ژن تەقینەوەیەک بەهێز هاتە ئاراوە و ئەو شوێنەی هەژاند .
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە دەرئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا ژمارەیەک کەس بریندار بوونە .بەڵام تاکوو ئێستا ئاماری تەواو سەبارەت بە کوژراو برینداران لە بەردەست نییە
بە پێی نوێترین زانیاری له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان حه‌له‌ب و عه‌فرین بۆمبێكی چێندراو به‌ئۆتۆمبێلێكی جۆری "هیووندای سه‌نتافی" ته‌قیوه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامدا ٣ كه‌س كوژراون كه له‌نێویاندا منداڵێك هه‌یه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تێیدا رویداوه، له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌توركیایه و له‌ئێستاشدا هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ناوچه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و تاوه‌كوو ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریەتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندوه.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێش دوو هەفتە لە عەفرین لە دەرئەنجامی تەقینەوەیەکی دیکە ١٤ کەس گیانی خۆیان لە دەستدا و ٣٢ کەسی دیکەش بریندار بوون
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە