+ ڤیدیۆ ... تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیکی شوێنی پێشکەش کردنی ووتاری سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن

پەیامی کورد   ...  تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیکی شوێنی پێشکەش کردنی ووتاری سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن

میدیاکانی ژاپۆنی هەواڵی بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێزیان لە نزیکی و دەورووبەری شوێنێ ووتاری سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە لە شاری ڤاکایاما ڕاگەیاند

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم میدیایە ، کەسێک لە دوای ئەم ڕووداوە دەست بەسەر کراوە و سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن هیچ زەرەرێکی پێ نەگەیشتووە .

لە هەمان حاڵدا ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆ ڕاپۆرتی داوە ، بۆمبێکی دووکەڵ ساز بەرەو سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن هاوێشتراوە .

 


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە