+ ڤیدیۆ ... حەشدی شەعبی لە گردەکانی حەمرین دەست بە ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەرفراوان دەکات
پەیامی کورد ... حەشدی شەعبی لە گردەکانی حەمرین دەست بە ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەرفراوان دەکات.
هێزێکی هاوبەشی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی دیالە و مێحوەری باکووری حەشدی شەعبی دەستیان بە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچە سنوورییەکانی زنجیرە چیای حەمرین کرد.
پلانەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی دیالە دانراوە و لە پێنج مێحوەرەوە جێبەجێکراوە و ئامانج لێی دەست بەسەرکردنی شانە نووستووەکانی چەکدارانی داعش بووە لەو ناوچانەی کە تیایاندا هێرشدەکەنەسەر هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی مەدەنی.
مانگی رابردوو حکوومەتى عێراق و هەرێم رێککەوتن بە هاوبەشی لەو سنوورانەى شانە نووستووەکانى داعشی لێماوە ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن، بەڵام تائێستا ئەو بریارە نەچووەتە وارى جێبەجێکردنەوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە