+ ڤیدیۆ ... داهێنەری تەلەفۆنی هاوڕا " مۆبایل " : واز لە مۆبایل بێنن و تۆزێک بژین
پەیامی کورد ... داهێنەری تەلەفۆنی هاوڕا " مۆبایل " : واز لە مۆبایل بێنن و تۆزێک بژین
مارتین کۆپەر داهێنەری تەلەفۆنی هاوڕا ڕایدەگەێنێت نابێ ئەوەندە خۆمان بە مۆبایلەوە سەرقاڵ بکەین ، تۆزێکیش دەبێ لەوانە دووری بگرن و ژیان بکەن .
لە ماوەی ئەم گفتووگۆیە ، پێشکەشکاری بەرنامەی Breakfast BBC One بە کۆپەر دەڵێ کە ڕۆژانە ٥ کاتژمێر مۆبایلەکەی خۆی بەکار دەهێنێت . کۆپەر لە وولامی ئەودا دەڵێ " بە ڕاست ؟" تۆ بە ڕاستی ٥ کاتژمێر لە ڕۆژی خۆت بۆ کەڵک وەرگرتن لە مۆبایل خەسار دەکەی ؟ هەندێکیش بژی !"
ئەو هەروەها گاڵتە بەو کەسانە دەکات کە کاتێکی زۆر لە ڕۆژی خۆیان بۆ بەکارهێنانی مۆبایل بەکار دەهێنن
داهێنەری تەلەفۆنی هاوڕا دەڵێ کە تەنیا ٥٪ لە کۆی گشتی کاتی خۆی لە درێژایی ڕۆژ بۆ کەڵک وەرگرتن لە مۆبایلەکان بە کار دەهێنێت بەڵام کۆی گشتی خەڵک بەم شێوەیە نین .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە