+ ڤیدیۆ ... دوو مووشەک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکاتە ئامانج

پەیامی کورد     ...   دوو مووشەک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکاتە ئامانج

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان شەوی ڕابردوو میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەک هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا
بە پێی زانیارییەکان دوو مووشەک بووە کە ئاراستەی باڵیۆزخانەکە کراوە کە لە ڕێگەی سیستەمی دژە مووشەکی CRAM ەوە هەردوو مووشەکەکە خراونەتە خوارەوە

سەرچاوە ئەمنییەکانى عێراق رایانگەیاند " ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە هێرشێکى مووشەکی بۆ سەر ناوچەى سەوزی بەغدا کراوەو، لەو هێرشەش باڵیۆزخانەى ویلایەتە یەکگرتووەکان لەپایتەختى عێراق کراوەتە ئامانج".

میدیاکانى ئەو ووڵاتە بڵاویانکردۆتەوە لەسەروبەندی هێرشەکەش سیستەمی CRAM ـى ناو باڵیۆزخانەى بەغدا لەبەغدا کراوەو، توانراوە بەرپەرچی ئەو مووشەکانە بدرێنەوە.

لەبارەى زیانە گیانی و ماددییەکان هیچ زانیارییەک لەلایەن دامەزراوە فەرمییەکان و سەرچاوەکانى نێو باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لەبەغدا بڵاونەکراوەتەوە.

لەماوەى رابردوودا چەندین هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوچەى سەوزو باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەلایەن میلیشیا نزیکەکانى رژێمى ئێرانەوە ئەنجامدراوە، بەبێ ئەوەى لایەنێکى دیارییکراو بەرپرسیاریەتى خۆی لەو هێرشە رابگەێنێت. بەڵام بەرپرسانى ئەمریکا بە ڕوونى چەندین گرووپی میلیشیایی لەو هێرشانە تومەتبار دەکەن بەتایبەت کەتائیبی حێزبۆڵلای عێراقی و، عەسائیبی ئەهل حەق، کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەئاشکرا پاڵپشتى دەکرێن.

 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە