+ ڤیدیۆ ... دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران بە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی خۆی وێنە و فیلمی دیپلۆماتگەلی بیانی کە سیخوڕی لە ناوچە مووشەکییەکانی ئەو ووڵاتە دەکەن بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران بە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی خۆی وێنە و فیلمی دیپلۆماتگەلی بیانی کە سیخوڕی لە ناوچە مووشەکییەکانی ئەو ووڵاتە دەکەن بڵاو دەکاتەوە
بە پێی ڕاگەیاندنی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران توانیویانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپا فیلم و وێنە لە دیپلۆماتگەلی بیانی هەڵبگرن کە لە ناوچەگەلی مووشەکی ئەو ووڵاتە خەریکی هەڵگرتنی نموونە لە خاکی ئەو ناوچەیەن .
دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران رایگەیاند : ئەم دیپلۆماتانە خەریکی سیخوڕی کردن و هەڵگرتنی نموونە لە خاكی ئەو ووڵاتەن لە ناوچەیەکی قەدەغەکراو کە لەو شوێنە نەمایشەکانی ئاسمانی بۆشاییگەری سوپای پاسداران تێدا ئەنجام دراوە و ئەو کەسانە شناسایی کراون و دواتر دەست بەسەر کراون .
ئەو ناوچەیەی کە ئەم دیپلۆماتانە سیخوڕی یان کردووە و نموونەیان لە خاکەکەی هەڵگرتووە لە کەویری ناوەندی ئێرانە .
جێگری باڵیۆزی بەریتانیاش لەو کەسانەیە کە لەگەڵ بنەماڵەکەی وەکوو گەشتیار سەردانی کەویری شەهدادی کردووە بەڵام بەو شێوەیەی کە وێنە و فیلمەکان تۆماریان کردووە نیسان دەدات ئەم کەسە بە دوای هەڵگرتنی نموونە لە خاکی ئەم ناوچەیە بووە .
ئەم کەسە دوای ئەوەی کە داوای لێبووردن کردووە لەو ووڵاتە دەردەچێت .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە