+ ڤیدیۆ ... سەرانی گرووپی ٧ گاڵتە بە ڤلادیمیر پووتین دەکەن ...
پەیامی کورد ... سەرانی گرووپی ٧ گاڵتە بە ڤلادیمیر پووتین دەکەن ...
سەرانی ئەورووپا و ووڵاتانی کەنەدا و ئەمریکا و بەریتانیا لە دانیشتنی سەرانی گرووپی ٧ لە ئاڵمانیا چەند ساتێک پێش گرتنی وێنە بە کۆمەڵ دەست یان بە گاڵتە کردن و ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا یان کردە ناو قسەی گاڵتەئامێزەوە . بۆریس جانسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا یەکەم کەس بوو کە چرقەی ئەم گاڵتەیەی بە ووتنی ئەوەی کە " چاکەتەکانمان لەبەرمان دا بێت یا خود دەریبهێنین ؟ دەستی پێکرا .
ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە هەموویان لە دەوری مێزێکی خڕدا لە چەند مەتری ڕۆژنامەوانان دا خەریکی دانیشتن بوون .
ئاماژەی ئەوان بە وێنەی بەناوبانگی نیوە ڕووتی ڤلادیمیر پووتین لە ساڵی ٢٠٠٩ بووە کە ئەو لە حاڵی سوارکاری ئەسپ نیشان دەدات .
ئۆزێللا فۆندێرلاین ، تەنیا ژنێک ئەم گرووپە ٩ کەسە بە بێ ئاماژەدان بە ڕووت بوونی پووتین بەم خاڵە کە " ئەسپ سواری باشترین کارە " بەسەندەی کرد .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە