+ ڤیدیۆ ... سەرتاسەری ئێران هەموو پاریزگا و شارەکان ڕێپێوانی گەورەی ناڕەزایی یان پێکهێناوە
پەیامی کورد ... سەرتاسەری ئێران هەموو پاریزگا و شارەکان ڕێپێوانی گەورەی ناڕەزایی یان پێکهێناوە .
ناڕەزایەتی سەرتاسەری مامۆستایانی ئێران ، دەوڵەتی و پەرلەمان بە دوای سەرووبەندکردنی داواکارییەکانی مامۆستایانن .
مامۆستایانی سەرتاسەری پارێزگا و شارەکانی ئێران کە ماوەیەکی درێژخایەنە داوکاری زیادبوونی مووچە و پێداچوونەوە بە دۆخی خانەنشین بوونیانن ، بە پێی بانگەوازی پێشووتر ، لە زۆربەی شارەکانی ئێران گردبوونەوە و ڕێپێوانی ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت . ئەمە لە حاڵیکدایە کە تاران ، هێزە ئەمنییەکان هێرش یان کردووەتە سەر ئەو مامۆستایانەی کە لە بەرامبەری پەرلەمانی ئەو ووڵاتەدا کۆبوونەتەوە ، لەوێ دا مامۆستایان دەپرسن : چوونە کە دەنگ و ڕەنگ یا خود حەوزەکانی ئیسلامی و عێلمانی بە ڕێژەی تەواو بوودجەیان هەیە بەڵام وەزارەتی پەروەردە و ڕاهێنان تووشی فەقر و داڕمان بووە ؟
هەندێک کە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕادەگەێنن کە ئەمە یەکەمین جار نییە کە مامۆستایان لە قوتابخانەکان و یا خود لە بەرامبەری ئیدارەکانی پەروەردەدا کۆ دەبنەوە و ناڕەزایەتی خۆیان ڕادەگەێنن بەڵام ئەم جارە زۆر بە شێوەیەکی بەرفراوان زۆربەی هەرە زۆری شارەکانی ئێران ی گرتووەوە و تاکوو ئێستا ٥٥ شار و بەڵکوو زیاتریش ڕێپێوانی ناڕەزایەتییان ساز کردووە و ئەمڕۆ دووشەممە بە شێوەی زۆر بەرفراوان شەقامەکانیان تەنیوە و داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن .
ڤیدیۆ ی یەکەم سەر بە پارێزگای شیراز ە کە زیاتر لە ١٠ هەزار مامۆستا کۆبوونەتەوە
هەروەها ڤیدیۆ ی دووهەم شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە یە
هەرچەندە زۆربەی پارێزگا و شارەکان هاوشێوەن ئەمانە تەنیا نموونەیەکی بچووکی ئەم ڕێپێوانە ناڕەزایەتییە
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە