+ ڤیدیۆ ... فەرماندەیەکی پاسدار لە مەراسیمی ناساندنی وەکوو پارێزگار لە لایەن فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسدارانەوە هێرشی دەکرێتە سەر
بە گوێرەی هەوال و زانیارییەکان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە مەراسیمی ناساندنی فەرماندەیەکی پاسداری سەر بە سوپای پاسداران بە ناوی عابدین خۆڕڕەم لە لایەن فەرماندەیەکی پاسداری دیکەوە هێرشی دەکرێتە سەر .
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە لە مەراسیمی ناساندنی فەرماندەی پاسدار عابدین خۆڕڕەم بە ئامادەبوونی وەزیری ئەو ووڵاتەوە بەڕیوە چوو ، دوای ئەوەی کە یەکێک لە بەشداربووان لە مەراسیمەکەدا کەسێک بە ناوی عەلیزادە کە لیوای سوپای پاسدارانی عاشوورا و هەروەها یەکێک لە هاوڕێیانی خۆڕرەم ە ، بە ڕۆیشتنی بۆ سەر سەکۆی خۆ ناساندنەکە بە لێدانی زل لەیەکی بەهێز بە دەم و چاوی خۆڕڕەم دا کە بڕیار وایە ببێتە پارێزگای نوێی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ، مەراسیمەکە بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات و گرووپگەلێکی جیاواز و جۆراوجۆر لە بەشداربووان لە دژایەتی و ڕەزامەند بوون لەگەڵ پارێزگاری نوێ دەنگی خۆیان هەڵبڕی و درووشمیان هەڵدا
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە