+ ڤیدیۆ ... مانۆڕی سەربازی هاوبەشی کۆریای باشوور و ئەمریکا لەبەرانبەر هەڕەشەی ئەتۆمی کۆریای باکوور
پەیامی کورد ...
مانۆڕی سەربازی هاوبەشی کۆریای باشوور و ئەمریکا لەبەرانبەر هەڕەشەی ئەتۆمی کۆریای باکوور
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردان، کۆریای باشوور و ئەمریکا دژ بە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی پیوونگ یانگ، لە ئاوەکانی ڕۆژئاوای کۆریای باشوور مانۆڕی نیزامی هاوبەشیان بەڕێوە برد و ٢٠ فڕۆکەی شەڕکەریان لە ئاسمان فڕاند.
بەڕێوبەری ناوەندی هاوبەشی ئەرتەشی کۆریای باشوور ڕایگەیاند ئەم مانۆڕە بە بەشداری ۱۶ جێتی جەنگی لەم ووڵاتە لەوانە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف-۳۵ئەی ( F-35A) و چوار فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-۱۶ (F-16) ی ئەمریکا بەڕێوە چوو.
ئامانجی ئەم مانۆڕە نیشاندانی هێزی دوو ووڵات و ووڵامدانەوەی خێرا بەرانبەر بە جمووجۆڵییە ناوەکییەکانی کۆریای باکوور ڕاگەیێندراوە.
ئەم مانۆڕە لە ووڵامی هێرشی مووشەکی حەوتووی ڕابردوو بەڕێوە چوو، حەوتووی ڕابردوو کۆریای باکوور ٨ مووشەکی ئاراستەی کۆریای باشوور کرد.
دەسەڵاتدارانی ئەمریکی و کۆریای باشوور ڕایانگەیاندووە کە کۆریای باکور بەم زووانە تاقیکردنەوەی ناوەکی بەڕێوە دەبات و پێنج ساڵە بۆ ئەم ڕۆژە بەرنامەی داڕشتووە؛ تاقیکردنەوەیەک کە بێگومان ووڵامێکی دەستبەجێی و تووندی دەدرێتەوە.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە