+ ڤیدیۆ ... مووشەکی سەتەلایتی لە سەر ئەمریکا جارێکی دیکە تەقیەوە
پەیامی کورد ... مووشەکی سەتەلایتی لە سەر ئەمریکا جارێکی دیکە تەقیەوە .
ڕاکێتی سەتەلایتی لە سەر ستارشیپی SN9 دوای فڕینێکی ١٠ کیلۆمەتری کە تاقیکردەوە دواتر لە کاتی نیشتنەوەیدا تەقیەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کۆمپانیای ئیکس هەوڵ دەدات تاکوو بە درووست کردنی مووشەکگەلێک کە جارێکی دیکە کەڵکی لێوەردەگیرێت تێچووی سەفەرگەلی بۆشائیگەری بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە .
ئەم فڕینە بە گرینگیدان بە پێویستی بە پشتڕاستکردنەویە ئیدارەی ئاسمان پەیمای فێدڕاڵی FAA و دۆخی کەش و هەوایی چەندین جار دوا کەوتبوو ، تاکوو لە کۆتایی دا چەند کاتژمێر پێش ئێستا بە وەرگرتنی ئیزنی فەرمی ، لە دامەزراوەی سپەیس ئیکس لە بووکا چیکا هەستایەوە تاکوو جارێکی دیکە دۆخی فڕین لە سەری دا تاقیبکرێتەوە .
بۆشائیگەر کاتژمێر ١٥:٢٥ بە کاتی خۆجەیی و ناوچەیی ڕۆژهەڵاتی ٢٣: ٢٥ بە کاتی مۆسکۆ بە هاوکاری سێ ماتۆڕی بەهێزی ڕیپتۆر لە زەوی هەستایەوە . SN9 لە ڕێگای گەیشتن بە بەرزایی ١٠ کیلۆمەتری بەرەبەرە ماتۆڕەکانی خۆی کەم کردەوە تاکوو بە یارمەتی ئەوان نزیکەی ٣٠ چرکە لە خاڵی بەرزی فڕین ، ڕابوەستێت . دواتر بە کوژاندنەوەی ماتۆڕ بەرەو زگی بگەڕێتەوە تاکوو ئیماکنیەتی تاقیکردنەوەی باڵە بچووکەکانی بۆ هاتنە خوارەوە دەستەبەر بێت .
لە کاتی نزیک بوونەوەی بە زەوین ، مووشەکی SN9 هەوڵیدا تاکوو هاوشێوەی تاقیکردنەوەکانی پێشووی SN8 بۆ هاتنە خوارەوەی عەموودی بۆ سەر سەکۆ ئامادەیی هەبێت بەڵام ئەم جارە تەنانەت توانای سووڕانەوەی بە شێوەیەکی تەواو فەراهەم نەکرا و ئەم نموونە لە بۆشائی گەری ستارشیپ ە ؛لە دوای ٦ خوولەک و ٢٦ چرکە لە دوای هاوێشتنی لە حاڵەتێ کە بە تەواوی ش عەموودی نەبووبوو لەگەل سەکۆکەیدا پێکدادرا و تەقیەوە
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە