+ ڤیدیۆ ... میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران ناکۆکی و کێشەی گەورە لە ناویان درووست دەبێت
پەیامی کورد ... میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران ناکۆکی و کێشەی گەورە لە ناویان درووست دەبێت
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە که‌ناڵی ڕووسیا ئەلیەوم بڵاوى کردەوەتەوە : لێكترازان و ناكۆكی له‌نێوان گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه مه‌زهه‌به‌كانی عێراق درووست بووە.
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری میلشیاى عه‌باس، كه یه‌كێكه له گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له مه‌رجه‌عی باڵا، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی داوای گۆڕینی مه‌یسه‌م زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌كه‌یان كردووه.
له گرته ڤیدیۆیەکی كه‌ناڵی "سما العراق" بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌بوو عه‌لی ئه‌شته‌ر، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری ئه‌و فیرقه‌یه، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌كه‌یان به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌كات و داوای گۆڕینی ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق، له هه‌ردوو فیرقه‌ی "ئیمام عه‌لی و عه‌باس" هه‌وره‌ها لیواكانی "عه‌لی ئه‌كبه‌ر و ئه‌نسارول مه‌رجه‌عییه"ـدا كۆ كراونه‌ته‌وه و به‌ر له نزیكه‌ی ساڵێك له حه‌شدی شه‌عبی جیا بوونه‌ته‌وه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە