+ ڤیدیۆ ... مەلەوانێکى ڕۆژهەڵاتی بۆ جاری چەندەم ڕیکۆردى مەلەکردن بە دەست و پێى بەستراوەوە دەشکێنێت

پەیامی کورد      ...  مەلەوانێکى ڕۆژهەڵاتی بۆ جاری چەندەم ڕیکۆردى مەلەکردن بە دەست و پێى بەستراوەوە دەشکێنێت

جەمال ڕەسوڵى مەلەوانى مەهابادى بە بڕینى ٥ هەزار و ٥٩١ مەتر لە ٢ کاتژمێر و ٥ دەقیقە و ٣٤ چرکە بە دەست و پێى بەستراوەوە، لە بەنداوى مەهاباد مەلەى کرد.

 ئەم ڕیکۆردە لە لایەن کۆمیتەى تۆمارى ڕیکۆردى فیدراسیۆنى وەرزشە گشتییەکان تۆمار کرا.
ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ کەس نەتوانێت ئەم ڕیکۆردە تۆمار بکات، ئەوا ڕیکۆردى زۆرترین مەلە بە دەست و پێى بەستراو لە گینس لە هەموو دونیا دەبێتە هى جەمال ڕەسوڵى.

 


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە