+ ڤیدیۆ ... هێزەکانی هەسەدە دەستبەسەرکردنی ٤ شانەی نهێنی ڕژیمی بەشار ئەسەد لە دێرەزۆر ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... + ڤیدیۆ ... هێزەکانی هەسەدە دەستبەسەرکردنی ٤ شانەی نهێنی ڕژیمی بەشار ئەسەد لە دێرەزۆر ڕادەگەێنێت
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هێزەکانی " سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک ڕایگەیاندووە شانەیەکی نهێنی ٤ کەسی سەر بە ڕژیمی ئەسەدی دەستبەسەر کردووە
ئەم شانە نهێنیەی بەشار ئەسەد لە دێرەزۆر دەستبەسەرکراوە و لە ٤ کەس پێکهاتوون.
جێگای ئاماژەدانە کە پێشتر لە لایەن ئاڤاتوودەیەوە ڕاگەێندراوە کە هێزەکانی سەر بە سوپای بەشارئەسەد و سوپای قودس لە ناوچەکانی دێرەزۆر، دەستیان کردووە بە کووشتنی شێخ و سەرۆک تایفە عەرەبەکانی نزیک لە هەسەدە و پلانی لەباربردنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستانیان هەیە.
هەروەها ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی سووریای دێموکرات لە دێرەزۆر بە باسکردنی پیلانەکانی ئێران و ڕژیمی ئەسەد، ناڕاستەوخۆ ئەم هەواڵانەیان پشتڕاست کردوەتەوە
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە