+ ڤیدیۆ ... هەزار مووشەکی سەر بە ووڵاتی ئێران لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر سووریا تەقینەوە و خاپوور بوون
پەیامی کورد ... هەزار مووشەکی سەر بە ووڵاتی ئێران لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر سووریا تەقینەوە و خاپوور بوون
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: لە تەقینەوەیەکدا هەزار مووشەکی مەودای مامناوەندی ووشکانی بۆ ووشکانی، کە لە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی سەربازی سوپای پاسداران بەرهەم هێنرابوون، خاپوور کران.
ئەم تەقینەوەیە ٦ کاتژمێر لە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆسەر مەسیاف سەر بەپارێزگای حەمای سووریا ڕوویدا.
به گوێرەی ڕاپۆرتێک لە زاری ئەلعەرەبیە، ئەم مووشەکانە بۆ ماوەی ساڵێک لە کۆگایەک لە ناوچەی زاوی سەر بە مەسیاف سووریا شاردرابوون.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بنکەی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی چەندین و چەندین جار کەوتوونەتە بەر هێرشی سوپای ئاسمانی ئیسرائیل، ئەم بنکانە بەرپرسایەتی درووستکردنی جۆرە جیاوازەکانی مووشەکیان لە گوندی زاوی و کەمپی تەلائع سەر بە گوندی شەیخی غەزبان لە مەسیافیان لە ئەستۆ گرتووە.
لەم هێرشەدا فەرماندەیەکی هێزەکانی ڕژێمی سووریا کوژرا.
به پێی زانیارییەکان، تیمەکانی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە چەندین کاتژمێر هەوڵی کونترۆڵکردنەوەی ئاگرکەوتنەوە کەیان داوە و قوربانیانی سەربازی و مەدەنی بۆ نەخۆشخانەکان ڕاگوێزراون.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە