+ ڤیدیۆ ... هەوڵێکی سەیر و سەمەرە بۆ دزیکردن لە میلیۆنێرێکی کووەیتی لە ناوندی شەقامەکانی لەندەن

پەیامی کورد   ...  هەوڵێکی سەیر و سەمەرە بۆ دزیکردن لە میلیۆنێرێکی کووەیتی لە ناوندی شەقامەکانی لەندەن

ڕۆژنامەی " مێترۆ " ڕاپۆرتیدا کە گرووپێک لە دزانی ماتۆڕسیکڵ سوار ، عەبدۆڵلای بەسمەن میلیۆنێری ناسراوی کووەیتی یان لە دوای دەرچوونی لە هۆتێڵ خستە ژێر چاودێری یەوە و هەوڵیان دا بە شکاندنی جامی ئۆتۆمبێلەکەی کاتژمێرەکەی دەستی بدزن .

دزەکان بەو چەکوچانەی کە لە دەستیان بووە جامەکانی بووگاتی ئەم میلیۆنێرەیان بە نیازی دزینی کاتژمێرە گرانبەهاکەی " ڕۆڵێکس دیتۆنا " کەی کە نزیکەی ١٣٠ هەزار دۆلار نرخەکەیەتی شکاند .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە ئەم میلیۆنێرە کووەیتی یە خاوەنی ئۆتۆمبێل و کاتژمێرگەلێکی زۆر گرانبەهایە و بە شێوەی هەمیشەییش وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە .

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە