+ ڤیدیۆ ... هەڕەشەی گیانی لە میسی کرا
پەیامی کورد ... هەڕەشەی گیانی لە میسی کرا
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە دڵخۆشی ئەژەنتینی یەکان لە شوێنی خۆ گۆڕین لە دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر مەکسیک ، لیوونێل میسی لە حاڵێکدا دەبینرێت کە پێ لە ئاڵای مەکسیک دەدات .
سائۆل کالنۆ ئالواڕێز ، بۆکسێری بەناوبانگی مەکسیکی لە دوای ئەم ڕووداوە نووسی : بینیم کە میسی بە جلەکانی ئێمە وەزییەکە خاوێن دەکاتەوە . ئەو دەبی لە خودا بپاڕێتەوە کە من نەیدۆزمەوە . هەروەها کە من ڕێز لە ئاژانتین دەگرم ، ئەویش دەبێ ڕێز لە مەکسیک بگرێت ، من سەبارەت بە کۆی گشتی ئەم ووڵاتە قسە ناکەم ، بەڵکوو مەبەستی من کارگەلێکی ئەحمەقانەیە کە میسی ئەنجامی داوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە