+ ڤیدیۆ ... وەلیعەهدی عەرەبستان و ئەمیری قەتەر ، یەکتریان لە ئامیز گرت
پەیامی کورد ... وەلیعەهدی عەرەبستان و ئەمیری قەتەر ، یەکتریان لە ئامیز گرت
ئەمیری قەتەر بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی سەرانی ووڵاتانی ئەندام ی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس گەیشتە عەرەبستان و لە لایەن وەلیعەهدی ئەم ووڵاتەوە پێشوازی لێکرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک شێخ " تەمیم بن حەمەد ئالی ثانی " ئەمیری ئەم ووڵاتە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ بەشداریکردن لە ٤١ ەمین دانیشتنی سەرانی ووڵاتانی ئەندامی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس ، لە سەرووی شاندێکی ئەو ووڵاتەوە گەیشتە شاری العلا لە باکووری ڕۆژئاوای عەرەبستانی سەعوودی .
بە پێی ئەم راپۆرتە ئەمیری قەتەر لە کاتی گەیشتنی بە العلا لە لایەن شازادە موحەمەد بن سەلمان ئالی سەعوود ، وەلیعەهدی عەرەبستان ەوە پێشوازی لێکرا و هەر دوو لایەن سەرەڕای بەکار هێنانی ماسک لە ڕاستای پاراستنی یاساکانی خۆپارێزی ڤیرووسی کۆرۆنا یەکتریان لە ئامێز گرت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە