+ ... ڤیدیۆ ... ٢٥ بارهەڵگری سەر بە ووڵاتی ئێران لەلایەن فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئیسرائیل ەوە کە پڕ لە مەواددی تەقەمەنی بوون لەناو خاکی سووریا کرانە ئامانج
پەیامی کورد ... ٢٥ بارهەڵگری سەر بە ووڵاتی ئێران لەلایەن فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئیسرائیل ەوە کە پڕ لە مەواددی تەقەمەنی بوون لەناو خاکی سووریا کرانە ئامانج
بە پێی زانیارییەکان کاروانێکی گەورەی چەک و تەقەمەنی سەر بە ووڵاتی ئێران لە سنووری عێراق و سووریا لە لایەن فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ەوە کرانە ئامانج .
ئەمە لە حاڵێکدایە ڕۆژێک دوای هێرش کردن بۆ سەر ئێسفەهان و چەند شارێکی دیکە ئێران ، سووریا و عێراق ڕۆژی یەکشەممە هەواڵیان لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارهەڵگرگەلێک لە ڕێگای سنووری نێوان هەر دوو ووڵاتە تێپەڕبوونە ڕاگەیاند . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەم هێرشە لە نزیکی شاری بووکەمال سەر بە پارێزگای دێرەزۆر ڕوویداوە .
هەروەها بە ووتەی سەرچاوەیەکی سووری ڕاپۆرت دراوە کە ئەم بارهەڵگرانە بەفرگریان هەبووە و سەر بە میلیشیا سەربازییەکانی لایەنگری ئێرانن .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی العربیە ، ئەم هێرشە بۆ سەر کاروانێکی پێکهاتوو لە ٢٥ بارهەڵگری کردووەتە ئامانج کە لە سنووری عێراق بۆ سووریا لە ڕێگای ڕێڕەوێکی ژێر کۆنترۆڵی حێزبۆڵلا تێپەڕیون .
هەروەها هاتووە کە فڕۆکەگەلی هێرشبەر پێشتر هۆشداری دەستڕێژی گوللەیان داوە تاکوو شۆفێری بارهەڵگرەکان بتوانن هەڵبێن و نەکوژرێن . بەڕێوبەری ناوەندی چاودێر لە سەر مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند : ئەگەری ئەوە هەیە کە ئیسرائیل دەیزانی کە ئەم بارهەڵگەرانەی کە بەفرگریان هەبووە خەریکی هەڵگرتنی چەک و گواستنەوەیەن و بە یەک سیگناڵ هێرشیان کردووە .
ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا پشتڕاستیان کردەوە کە لە دوای ئەم هێرشە ٦ بارهەڵگر بە تەواو لەناوبراون .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە