+ ڤیدیۆ ... پارێزگاری سلێمانی بە بێ بێشەرمانە بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی کوژرانی قاسم سلێمانی پێشنیازێک دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... + ڤیدیۆ ... پارێزگاری سلێمانی بە بێ بێشەرمانە بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی کوژرانی قاسم سلێمانی پێشنیازێک دەخاتە ڕوو
هەڤاڵ ئەبووبەکر پێشنیاز دەکات رۆژی کوژرانی قاسم سلێمانی بکرێتە رۆژی جیهانی ئاشتی و دیالۆگی گەردوونی
بە بەشداری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حیزبەکان و بەرپرسانی حکوومی لە پارێزگای سلێمانی، یادی دوو ساڵەی کوژرانی قاسم سلێمانی کرایەوە. پارێزگاری سلێمانی پێشنیازی کرد، ئەو رۆژە بکرێتە "رۆژی جیهانی ئاشتی و دیالۆگی گەردوونی".
ئەم لێدوانە لەلایەن خەڵک و کەسایەتییە سیاسی و هونەرییەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و ڕەخنەیەکی زۆر لەم هەڵوێستەی پارێزەری سلێمانی گیرا.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە