+ ڤیدیۆ ... چیچانییە ئیسلامییەکان دەچنە بەرەى پووتین
پەیامی کورد ... چیچانییە ئیسلامییەکان دەچنە بەرەى پووتین
بە پێی ڕاپۆرتى ڕاگەیاندنە ڕووسییەکان، ڕەمەزان قەدیرۆف ى سەرۆکى چیچانییەکانى سەر بە ڕووسیا، هێزێکى تایبەتى خۆى ناردووە بۆ هاوکارى سوپاى ڕووسیا لە ئۆکراین.
بە پێى ئەو ڤیدیۆیانەى بڵاو بوونەتەوە، سەدان هێزى چیچانى لە ناوەندى گروزنی و بۆ چوونە نێو خاکى ئۆکراین کۆ بوونەتەوە و دەیانەوێت دەستیان هەبێت لە داگیرکردنى پایتەختى ئۆکراین.
بە پێى هەواڵى سپۆتنیک یش، ڕەمەزان قەدیرۆف زیاتر لە ١٠ هەزار سەربازى چیچانى لە شارى گرۆزنی لە باشوورى مۆسکۆ کۆ کردووەتەوە و بە فەرمى ڕایگەیاندووە کە هێزە چیچانییەکانە لە گرینگترین خاڵەکانى ئۆکراین خەریکى چالاکین.
لە یەکێک لە ڤیدیۆکان، هێزە چیچنانییەکان خەریکى نوێژى بە کۆمەڵن لە نێو دارستانەکانى باکوورى کیێڤ.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە