+ ... ڤیدیۆ ڕۆژە ڕەشەکەی ئیلۆن ماسک / لە دابەزینی پشکی تێسلا تا تەقینەوەی ستارشیپ

پەیامی کورد   ...  ڕۆژە ڕەشەکەی ئیلۆن ماسک / لە دابەزینی پشکی تێسلا تا تەقینەوەی ستارشیپ

ڕۆژی پێنجشەممە 20ی نیسان، پشکەکانی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلەکەی، تێسلا، بە ڕێژەی 10% دابەزی و قازانجی کۆمپانیاکەش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەوە بەهۆی دابەزاندنی نرخەکانی ئەم دواییە. لە هەمان کاتدا هیچ هەواڵێکی خۆش لە سپەیس ئێکس دا نەبوو. ئەم کۆمپانیایە کە پلانی دانابوو ئەم موشەکە بەهێزە بەناوی Starship بە مەبەستی هاوکاریکردنی پڕۆژەی ستارلینک و گەشتکردن بۆ سەر مانگ و مەریخ بەکاربهێنێت، شکستی پڕۆژەکەی بینی کاتێک مووشەکەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی هەڵدانی مووشەکەکەدا کەوتە خوارەوە و تەقییەوە. هەرچەندە کەشتی ئەستێرەیی نەیتوانی بەرزییەکەی ٣٧ کیلۆمەتر تێپەڕێنێت، بەڵام ئەم فڕینە ئامانجێکی گرینگی بەدیهێنا کە بریتی بوو لە جیاکردنەوەی کەشتییە ئاسمانییە نوێیەکە لە ڕووی زەوی.

دوێنێ نزیکەی ١٥ شرۆڤەکار پێشبینییەکانیانی خۆیانیان بۆ پشکەکانی تێسلا دابەزاند. ڕەنگە بەهای بازاڕی ئەم کۆمپانیایە ٥٠ میلیار دۆلار کەم ببێتەوە و بگاتە ٥١٧ ملیار دۆلار. لەم حاڵەتەدا بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی ٢٠٢١ەوە بەهای ئەم کۆمپانیایە کەمتر دەبێتەوە لە بەهای بازاڕی کۆمپانیای مێتا کە کۆمپانیای دایکی فەیسبووک و ئینستاگرام دەبێت .

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە