+ ڤیدیۆ ... ژمارەی شەهیدەکانی شەوی ڕابردووی هێرشەکەی داعش گەیشتە ١٠ کەس

پەیامی کورد     ...   ژمارەی شەهیدەکانی شەوی ڕابردووی هێرشەکەی داعش گەیشتە ١٠ کەس

ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی داعش هێرشانكرده‌ سه‌ر گوندێكی سنوری قه‌زای مه‌خمور و پاش برینداركردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌ بە داخەوە ژمارەیەک پێشمەرگە و کەسی سڤیل شەهید بوون‌.
بە ووتەی یەکێک لە فەرماندەکانی سنووری مەخموور گوێڕ ، كاتژمێر ١٠:٠٠ی شەوی ڕابردوو، ژماره‌یه‌ك له‌چه‌كدارانی داعش هێرشیانكردە سه‌ر گوندی "خدرجیجه‌"ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ له‌ده‌شتی كه‌ندێناوه‌ كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌دایه‌.

شەوی ڕابردوو گرووپی تیرۆریستی داعش لە سنووری سەرگەڕان و چیای قەرەچووخی باشووری کوردستان هێرشیان کردە سەر دوو گوند بە ناوەکانی لهێبان و خدرجیجەن ـی سنوورەکانی سەرگەڕان و قەرەچووخی سەر بە شارۆچکەی دیبەگە.

هێرشەکەی داعش بە چەکی قورسی ئاڕ.پی.جی بووە کە تیایدا خەڵکی سڤیل و پێشمەرگە تیایدا شەهید بوون کە بریتی بوون لە:

سێ برا بە ناوەکانی
ئازاد ئیسماعیل
 بەرزان ئیسماعیل
 نازم ئیسماعیل

▪️پێشمەرگە شەهیدەکانیش بریتی بوون لە:
٭ رائید نفی خولە
٭نەقیب فەخرەدین سەعید
٭سەنگەر شەریف
٭کامەران پوشۆ
٭یاسین محەممەد
٭ نازم رەزا
٭شوکر ئەبوو زێد

 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە