+ ڤیدیۆ ... FBI : زانیاری دەری بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئەمریکا دەستگیرکرا / پێنتاگۆن: ئەوە کردەوەیەکی تاوانکاری بە ئەنقەست بوو

پەیامی کورد   ... FBI : زانیاری دەری بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئەمریکا دەستگیرکرا / پێنتاگۆن: ئەوە کردەوەیەکی تاوانکاری بە ئەنقەست بوو

FBI ڕایگەیاند کە تۆمەتباری ئاشکراکردنی بەڵگەنامەی زانیاری زۆر نهێنی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم کەسە دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: FBI کەسێکی دەستگیرکردووە و بەردەوامە لە ئەنجامدانی چالاکی یاسایی لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم کەسە لە باکووری داتۆن لە ویلایەتی ماساچۆسێت. بەو پێیەی ئەم لێکۆڵینەوەیە بەردەوامە، لە ئێستادا ناتوانین لێدوانی زیاتر بدەین.

لە هەمان کاتدا، ژەنەڕاڵ پاتریک ڕیدەر، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕۆژی پێنجشەممە بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا، دوای ڕاگەیاندنی ناوی ئەو کەسەی کە زانیارییە نهێنییەکانی ئەمریکای ڕاگەیاند، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشینتۆن ووتی: ئاشکراکردنی ئەمریکا بەڵگەنامە نهێنییەکان بە شێوەی ئۆنلاین کردەوەیەکی تاوانکاری بە مەبەستە."

ووتەبێژی پێنتاگۆن ووتی: گرینگە ئێوە بزانن کە ئێمە ڕێنمایی تووندمان هەیە بۆ پاراستنی زانیارییە نهێنی و هەستیارەکان.

لە درێژەی قسەکانیدا: ئەمە کارێکی بە ئەنقەست و تاوانکاری بوو کە پێشێلی ئەو ڕێنمایی و یاسایانە بوو. چالاکییە هەواڵگرییەکانی وەزارەتی بەرگری زیاتر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییە.

 


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە