ڤیرووسناسێکی چینی : ٢٠ تاکوو ٤٠ ٪ کەسانی هەڵگری ڤیرووسی کۆرۆنا هیچ نیشانەیەکیان نییە

پەیامی کورد    ...    ڤیرووسناسێکی چینی : ٢٠ تاکوو ٤٠ ٪ کەسانی هەڵگری ڤیرووسی کۆرۆنا هیچ نیشانەیەکیان نییە

یەکێک لە ئەندامانی ئاکادێمیای زانستی ئەندازیاری چین لە کێشەیەکی گەورە کە تووشبووان بە بی نیشانەکانی ڤیرووسی کۆرۆنان قسەی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ژوونگ نان چان ، زانای ئێپیدێمیۆلۆژیکی چینی لە سێمینارێکی هاوبەش لە نێوان ڕووسیا و چین دا کە بە شیوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجامدرا ، ووتی : ٢٠ تاکوو ٤٠٪ لە تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا بە بێ نیشانەن

ئەم مامۆستایە چینی یە هەروەها رایگەیاندووە : تایبەتمەندی سەرەکی ئەم کەسانە گواستنەوەی ڤیرووسە بە خێراییەکی زۆر بەرزەوە یە . ئەم کەسانە هیچ نیشانەیەک یان نییە بە خێرایی دەبێتە هۆکاری گواستنەوەی ڤیرووسەکە و دەبێ گرینگییەکی تایبەت بەم بابەتە بدرێت .

بۆ لە ناوبردنی کێشەیەکی لەم شێوەیە دەبێ هەموو کەسانی ناوچەکە تاقی بکرێنەوە تاکوو کەسانی تووشبوو شناسایی بکرێن .

چین وەکوو ناوەندی بڵاوبوونەوە و شناسایی ڤیرووسی کۆرۆنا بە باشی توانی کە ئەم ڤیرووسە کۆنترۆڵ بکات ئەمە لە حاڵێکدایە کە ژمارەی تووشبووان و قوربانیان لە باقی ووڵاتانی دیکە لە حاڵی زیادبوون دایە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە