ڤیزای عێراق بۆ خەڵکی ٣٧ ووڵاتی جیهان هەڵوەشایەوە
پەیامی کورد ... ڤیزای عێراق بۆ خەڵکی ٣٧ ووڵاتی جیهان هەڵوەشایەوە .
وەزارەتی ووڵاتی عێراق وەگرتنی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی ٣٧ ووڵاتی جیهانی هەڵوەشاندەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی ووڵاتی عێراق ڕایگەیاند کە دەوڵەت بڕیاری داوە هاووڵاتیانی ٣٧ ووڵات لە وەرگتنی ڤیزا ببەخشێت و هاتنی ئەوان بۆ ئەو ووڵاتە بە بێ ڤیزا ئەنجام بدرێت چوونکە ئەم کارە دەبێتە هۆی هاندان بۆ سەرمایەگوزاری بیانی و رەونەقی گەشتیاری لە عێراق دا .
خالد المحنا ووتەبێژی وەزارەتی ووڵاتی عێراق لەمبارەیەوە ووتی : دەوڵەت بڕیاری داوە هاتنی هاوولاتیانی ٣٧ ووڵات بە بێ ڤیزا ئەنجام بدریت و ئەم بڕیارە زۆر ئازایانە لە کاتی تەشکیل کردنی دەوڵەتدا ئەنجام دراوە .
ئەو هەروەها ووتی : ئامانج لەم بڕیارە ڕاکێشانی کەرتی سەرمایەگوزاری بیانی و پاڵپشتی لە ئابووری عێراق ە و لە بەرواری ١٥ ی مارس ەوە قۆناغەکانی جێبەجێ کردنی دەستی پێکردووە .
المحنا ووتی : ئەم بڕیارە بریتییە لە بازرگانان ، کۆمپانیاگەلی ئەندامی هەمیشەیی شەورای ئەمنییەت ، ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا ، ژاپۆن ، کۆریای باشوور ، کەنەدا ، ئۆسترالیا ، نیووزیلەندا و سویسڕا کە بۆ هاتنیان بۆ عێراق لە ڕێگای بەندەرە ئاسمانییەکان ، زەوینی و دەریایی ەوە لە بەرامبەر پێدانی تێچووی ڤیزاکە تەنیا بە ٧٥ دۆلار بۆ ماوەی دوو مانگ ی نیشتەجێبوون دەدەن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە