ڤیزەی نێوان ئێران و عێراق هەڵگیرا

پەیامی کورد     ...     ڤیزەی نێوان ئێران و عێراق هەڵگیرا

موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران رایگەیاند، بڕیاردراوە بە هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراقدا.
موستەفا کازمی بەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی گەیشتە تاران لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی کۆبوەوە و دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد و ئیبراهیم رەئیسی رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەماندا کە لە نێوان وەزیرانی هەردوو ووڵات و هەروەها کۆبوونەوەی من لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو، چاومان خستە سەر پتەوکردنی پەیوەندیەکان هەروەها هەندێک بڕیاردران هیوادارین بچنە بواری جێبەجێکردنەوە بە زووترین کات، سەرۆک وەزیران هەواڵێکی خۆشی پێداین کە ئاماژەیە بۆ نەهێشتنی ڤیزا لە نێوان هەردوو ووڵاتدا، ئەمە هەواڵێکی خۆش بو لەلای ئێمەوە، چوونکە ئەمە دەستەبەری پەیوەندیەکانمان دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتێکی دیکە کە دانووستانی لەسەر کراو رێککەوتنی لەسەرکرا دروستکردن و بەستنەوەی هێڵی شەمەندەفەر بو لە نێوان ناوچەی شەلامشە و بەسرە، وە بڕیارە کە پەلەبکرێت لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بەپێی رێنوێنی سەرۆک وەزیران و بەدواداچوونی وەزیرانی پەیوەندیدار کە ئەمەش لە بەرژەوەندی هەردو وڵات دەشکێتەوە، خاڵێکی دیکە کە قسەی لەسەرکرا پەیوەندی ئابووری و بانکداری بوو کە لەنێوان هەردوو ووڵاتدا هەیە و بڕیارە چاودێری و بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
ئیبراهیم رەئیسی ئەوەشی خستەڕوو، "بابەتێکی دیکە کە باسکرا ئێمە نزیکین لە ساڵیادی چلەی حوسەیینیە و ئێستاش دۆخێکی تایبەت هەیە بە کۆرۆنا کە هەموو جیهانی گرتوە و بایەخدانی تەواومان هەیە بە پاراستنی تەندرووستی سەردانکەران، ژمارەی سەردانکەران زیاد دەکرێت کە دەیانەوێت سەردانی ئیمام حسین بکەن، هیوادارین ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکان دران بەزوترین کات بچنە بواری جێبەجێکردنەوە". 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە