ڤەنزۆئێللا یەک میلیۆن هێکتار زەوین دەخاتە بەر دەستی حۆکمڕانی ئێران
پەیامی کورد ... ڤەنزۆئێللا یەک میلیۆن هێکتار زەوین دەخاتە بەر دەستی حۆکمڕانی ئێران
ڕەزوانی زادە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی کشت و کاڵی دەرەوەی زەوینەکانی ئێران ڕایگەیاند : ڤەنزۆئێللا یەک میلیۆن هێکتار زەوینی کشت و کالی دەخاتە بەر دەستی حۆکمڕانی ئێران
هەرێمی ڤەنزۆئێللا بۆ کێڵانی گەنم بە کەڵک نایێت ، ئەم وولاتە بۆ کشت و کاڵی بەرهەم گەلی ستراتیژیکی وەکوو سۆیا و شاندەری باشە ، بەهای ئابووری سۆیا بە ڕێژە زۆر لە گەنم بەرزترە .
ڤەنزۆئێللا زۆر لە بەرازیل و ڕووسیا بەهیزتر و توانمەندترە بۆ کشت و کاڵی دەرەوەی زەوینەکان ، واپێدەچێت ئەم ووڵاتە دەتوانێ بۆشایی ئۆکراین لە جیهان پڕ بکاتەوە . دەبێ کەڵک لە پەیوەندییەکی باشی سیاسی بە دەستهاتوو لە نێوان ئێران و ڤەنزۆئێللا بۆ بەدیهێنانی ئەمنییەتی خۆراکی ووڵات و جیهان وەربگرین . بە داخەوە ئێمە لە بواری سووتاندنی دەرفەتەکان لە جیهان لە پلەی یەکەمین .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە