کاتی دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد    ...    کاتی دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان ئاشکرا دەکرێت .

وەزارەتی بارزگانی عێراق ئاشكرایكرد، سەرەتای مانگی داهاتوو بەشە خۆراكی هاووڵاتیان دابەش دەكرێت و لە ٧ مادەی خۆراكی پێكهاتووە.
موحەمەد حەنوون ووتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی وتووە، ئامادەكردنی كۆگاكان لە بەغدا و پارێزگاكانی تر كۆتایی هاتووە بۆ بەشە خۆراكی هاووڵاتیان كە لە ٧ مادەی خۆراكی پێكدێت، هەروەها پشكنین بۆ سەرجەم مادەكان دەكرێت.
مانگی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر پێشنیازێكی وەزارەتی بازرگانی دەربڕی بۆ دابینكردنی پشكی خۆراك بۆ هاووڵاتیان كە لە ٧ مادەی خۆراكی پێكهاتبێت، ووتەبێژەكەی ئەو وەزارەتەش جەختیلەوەكردووە، ئامانج لەو پرۆژەیە چاكسازییە لە سیستمی فۆڕمی خۆراك.
جەختیلەوەشكردووەتەوە، سەرەڕای دابینكردنی پارە هەردوو وەزارەتی نەوت و داراییش هاوكار بوون لە سەرخستنی پرۆژەكە، هۆشداریش دەدات لەوەی كە هەر مادەیەكی ناو فۆڕمەكە بگۆڕدرێت، ئەو بریكارە راپێچی دادگا دەكرێت و مووڵەتی لێدەسەندرێتەوە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە