کاتی دابەشکردنی مووچە ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... کاتی دابەشکردنی مووچە ڕاگەێندرا
جووتیار عادل ڕایگەیاندووە ، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی هەرێم بگات ، ڕاستەوخۆ مووچە دابەش دەکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، جووتیار عادل، لەبارەی وادەی دابەشکردنی موچەوە دەڵێت، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بگات، ڕاستەوخۆ مووچە دابەش دەکەن.
بەپێی زانیارییەكان بڕیارە لە یەك شەممەی هەفتەی داهاتوووەوە مووچەی فەرمانبەران بگاتە هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا كراوە.
بەپێی رێككەوتنەكە، بەغدا مانگانە 906 ملیار دینار رەوانە دەكات و هاوكات ووردەكاری لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش دەكرێت لەلایەن تیمێكی پێكهاتوو لە هەردوولاوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە