کاتی دابەش کردنی مووچە ڕاگەێندرا

پەیامی کورد   ...  کاتی دابەش کردنی مووچە ڕاگەێندرا

وەزیرى پەروەردەى حکوومەتى هەرێم ڕایگەیاند : هەرێمى کوردستان بە تەواوى پابەندى خۆى بە داواکارییەکانى بەغداوە ڕاگەیاندووە، بەڵام حکوومەت فیدراڵ پشکى هەرێم نانێرێت و دەشڵێت: هەرکات پشکى هەرێم نێردرا مووچە دابەش دەکرێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکوومەتى هەرێم لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ووتى: تیمێکمان لەگەڵ وەزارەتى دارایی درووستکردووە و چەندین کۆبوونەوەیان کردووە، چی لە گەڵ تواناى حکومەتدا گونجا بۆ مامۆستایانى وانەبێژ دەکرێت، پێشنیارمان کردووە مامۆستایانى وانەبێژ بکرێن بە گرێبەست.
سەبارەت بە ناردنى پشکى هەرێم لەلایەن بەغداوە دەڵێت : تائێستا شایستە داراییەکانى خەڵکى هەرێم لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە، جاران دەیانوت نەوت ئەوەتا بە بڕیارى دادگا فرۆشتنى نەوتى هەرێم ڕاگیراوە و ئەوەى ئەوان داوایان کردووە کراوە، دەبێت شایستە داراییەکانى هەرێم بنێرن و دەبێت پێوەى پایەند بێت، هەرێم هەموو پابەندییەکى خۆى نیشانداوە.
وەزیرى پەروەردە وتیشى: ئەوەى تائێستا پشکى هەرێمى نەداوە حکوومەتى عێراقە و هەرکات پشکى هەرێم نێردرا ئەوکاتە شایستە داراییەکانى مامۆستایانى وانەبێژ و گرێبەستەکان و فەرمانبەران دەدرێت.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە