کاتی دابەش کردنی مووچە ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... کاتی دابەش کردنی مووچە ڕاگەێندرا
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یان رۆژی شەممە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەکرێتەوە، هەر سبەینێش ئەگەری هەیە گوژمێکی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە رەوانە بکرێت.
ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارە بەم زووانە دووبارە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی بەغدا کۆببنەوە، لەسەر داواکاری حکوومەتی عێراقیش شاندی هەرێم بانگهێشتی گفتوگۆ کراوە و ئەوانیش ئامادەیی خۆیان نیشان داوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، دوێنێ سێشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بانکی ناوەندی راسپاردوە بۆ ئەوەی سبەی هەینی گوژمێک لە ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەژماری بانکی هەرێم بنێرێت، لە رۆژی یەکشممەش بە هەمان شێوە بەشێکی دیکە رەوانە دەکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕو، وەزارەتی دارایی هەرێمیش سەرقاڵی ئامادەکردنی خشتەی مووچەی فەرمانبەرانن و لەوانەیە لە رۆژی شەممە لیستی مووچە بڵاوبکرێتەوە و لە رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
باسی لەوەشکرد، نووسراویان ئاڕاستەی بەغدا کردوە بۆ ئەوەی ٧٠٠ ملیاری سێیەم لە وادەی خۆیدا رەوانی هەرێمی کوردستان بکرێت، لە ئێستاشدا بەغدا هیچ پاساوێکی بۆ نەنانردنی ئەو بڕە پارەیە.
ئومێد سەباح ووتیشی، "بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم نوسراو بۆ بەغدا کراوە بۆ ئەوەی بڕی ٢.١ ترلیۆن دیناری دیکە بۆ مووچەی سێ مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵی مووچە خۆران بنێرێت".
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە