کاتی کرانەوەی قوتابخانەکان دیاری‌کرا و بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٣ ملیار دینار وەک پێشینە بۆ وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکرێت.
پەیامی کورد ... کاتی کرانەوەی قوتابخانەکان دیاری‌کرا و بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٣ ملیار دینار وەک پێشینە بۆ وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکرێت.
ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراى ده‌كات كه سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە، ٣ ملیار دینار وەک پێشینە بۆ وەزارەتی پەروەردە خەرج بکرێت.
رۆژى ١٤ى ئه‌م مانگه، بریاره ده‌رگاى قوتابخانه‌كان و په‌یمانگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، به رووى قوتابیان بكرێته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه، سامان سیوه‌یلى، له لێدوانێكدا باسى له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزى نوێى خوێندن كرد و ووتی: "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ده‌ستپێكردنى خوێندنى ئه‌مساڵ كردووه و، ١٤ـه‌ى مانگ، یه‌كه‌م زه‌نگى خوێندن به ره‌چاوكردنى رێکكاره ته‌ندرووستییه‌كان لێده‌درێت، كه هیوادارین هیچ رێگرییه‌ك له رووى ته‌ندرووستییه‌وه نەیەته پێش".
سیوه‌یلى ووتیشى: "ئه‌م هاوینه گرینگیمان به رێكخستنه‌وه‌ى میلاكى مامۆستایان داوه له په‌روه‌رده‌كان و، له چاپكردنى كتێبیش هه‌نگاوى باشمان ناوه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى خوێندن، دابه‌شیان بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كمان ته‌رخان كردووه، كه ماوه‌ى نزیكه‌ى چوار هه‌فته‌یه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خوێندن، بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه ساڵى پار له ده‌ست قوتابیان چووه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا، چوونکە ناوه ناوه خوێندن راده‌گیرا".
ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشیگه‌یاند، بۆ خوێندنى ئه‌مساڵ ٢٠٢١-٢٠٢٢ هاوشێوه‌ى پارساڵ، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بریاریدا برى ٣ ملیار دینار، وه‌ك پێشینه بۆ قوتابخانه‌كانى كه‌رتى گشتى، واتا قوتابخانه حكوومییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابین بكرێت، ئەوەش وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ قوتابخانه‌كان.
سامان سیوه‌یلى، ووتیشى: "ئه‌م بڕه پاره‌یه، وه‌ك هاوكارییه بۆ قوتابخانه‌كان، بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كان، جگه له پاره‌ى فرۆشگا‌كان كه له‌به‌رده‌ستیانه، ئەوه‌ش وه‌ك پاڵپشتى جه‌نابى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بۆ پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنه له هه‌رێمى كوردستان، بۆیه ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان میكانزمى پارساڵ، پاره‌كه دابه‌شى سه‌ر قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ین".
سیوه‌یلى باسى له‌وه‌شكرد كه، "ئه‌و بڕه پاره‌یه تاكۆتایى وه‌زرى یه‌كه‌م سوودى لێوه‌رده‌گیرێ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه، كه سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت و خودى جه‌نابى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، به گرینگییه‌كى زۆره‌وه له پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن ده‌ڕوانێت، هه‌میشه پاڵپشتى كردووین و له دابینكردنى ده‌یان پێداویستى لۆجیستى دیكه‌ش، به‌رده‌وام سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له پاڵپشتى ئێمه‌دا بووه".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە