کاردانەوەکان بەرامبەر بە کوشتنی هاووڵاتیانی پاکستانی لە سەراوان

پەیامی کورد   ...  کاردانەوەکان بەرامبەر بە کوشتنی هاووڵاتیانی پاکستانی لە سەراوان

کەنعانی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ٩ هاووڵاتی پاکستانی بەردەوامە

ئێران و پاکستان ڕێگە نادەن دوژمنان زیان بە پەیوەندییە برایەتییەکانی ئەو دوو ووڵاتە بگەێنن.

جیلانی وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند : دوژمنە هاوبەشەکان هەوڵ دەدەن بە کردەی تیرۆریستی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران تێک بدەن.

ئەم کارە هەوڵێکە بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی پاکستان و ئێران لەلایەن دوژمنە هاوبەشەکانمانەوە.

وێڕای سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانییەکان، داوا لە حکوومەتی ئێران دەکەین کە لە بەرامبەر ئەنجامدەرانی هێرش بۆ سەر هاووڵاتیانی پاکستانی هەنگاو بنێت.


ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە