کاردانەوەی ئیسرائیل دەربارەی دەست بەسەر کردنی هاووڵاتییەکانی لە تورکیا

پەیامی کورد     ...    کاردانەوەی ئیسرائیل دەربارەی دەست بەسەر کردنی هاووڵاتییەکانی لە تورکیا  .

نووسینگەی نەفتالی بێنت لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : ئەو ئیسرائیلی یانەی کە لە تورکیا دەست بەسەر کراون لە دام و دەزگاگەلی تایبەت دا کاریان نەکردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، نەفتالی بێنت ڕایگەیاند : ئەو هاووڵاتییە ئیسرائیلی یانەی کە لە تورکیا دەست بەسەر کراون لە دام و دەزگاگەلی تایبەت دا کاریان نەکردووە

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، نەفتالی بێنت ئێوارەی دوێنێ شەممە ڕایگەیاند : مەردی و ناتالی ئۆکنین ، ئەو هاووڵاتییە ئیسرائیلی یانەی کە لە تەرکیا بە هۆی وێنەیەک کە لە کۆشکی ئەردۆغان دەست بەسەر کراون ، بۆ هیچ ئاژانسێکی ئیسرائیلی کاریان نەکردووە و دەوڵەتی ئیسرائیل لە ئاستی باڵادا هەوڵ دەدات تاکوو ئەم دوو هاوسەرە ئازاد بکات .

پێشتر میدیاکانی ئیسرائیلی ڕاپۆرتیان دابوو کە ژن و مێردێکی ئیسرائیلی لەم هەفتەیەدا بە گومانی سیخۆڕی کردن بۆ وێنە گرتن لە کۆشکی ئەردۆغان کە لە چاتێکی بنەماڵەیی دا لە واتس ئاپ لە ژێر ناو نیشانی " چ ماڵێکی جوانە " بڵاو کردەوە ، دەست بەسەر کران .

ئەم نووسینگەیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : " نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمشەو لەگەڵ بنەماڵەی ناتالی و مەردی ئۆکنین کە لە ئێستادا لە گرتنگەی تورکیا دان قسەی کرد . بەرپرسانی فەرمی پشتڕاست یان کردەوە کە ئەوان بۆ هیچ ئاژانسێکی ئیسرائیلی کار ناکەن .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە