کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی یەکیتی ئەورووپا

پەیامی کورد   ...  کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی یەکیتی ئەورووپا

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : ئەو کارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی یەکیتی ئەورووپا پێشێلکارییەکی ئاشکرای پابەندییەکانی یەکیتی و سێ ووڵاتی ئەورووپایە بە پێی یاسای بەرجام و بڕیارنامەی 2231، هەروەها کارێکی تاکلایەنە و نایاسایی و ناڕەوایە لە ڕووی سیاسییەوە لەگەڵ مەبەستی زیانبەخش.

ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی لە بواری چەک و مووشەک کە بڕیار بوو لە ١٨ی خەزەڵوەردا بە پێی ڕاپۆرتی بەرجام کۆتایی پێبێت، هێشتا دەمێننەوە.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە