کاردانەوەی ئەندامێکی شەورای ئەمنییەت دەربارەی هاوکارییە ئەتۆمییەکانی نیوان ئێران و کۆریای باکوور
پەیامی کورد ... کاردانەوەی ئەندامێکی شەورای ئەمنییەت دەربارەی هاوکارییە ئەتۆمییەکانی نیوان ئێران و کۆریای باکوور .
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کۆریای باکوور بەرنامەی چەکی ئەتۆمی خۆی پەرەپێداوە . ئەندامێکی نەناسی شەورای ئەمنییەت یش ئێران ی بە هاوکاری ئەتۆمی لەگەل کۆریای باکوور تاوانبار کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ی کۆریای باکوور تاوانبار دەکات بە پێشێلکردنی ئاشراکی گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکان و لە ڕێگای باجگیری سایبیر ییەوە توانیویەتی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەرنامەی چەکگەلی ئەتۆمی خۆی پەرەپێبدات . کۆمیەتی گەمارۆوەکانی کۆریای باکوور لە شەورای ئەمنییەتی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند ئەم ووڵاتە ٣٠٠ میلیۆن دۆلاری لە ڕێگای دزینی سایبیری یەوە بە دەست هیناوە و ئەم پارەیەی خەرجی پەرەپێدانی بەرنامەی چەکە ئەتۆمییەکانی خۆی کردووە و ئەوانی بە ڕۆژ کردووە . کۆریای باکوور هەروەها بە دوای تەکنۆڵۆژیای نوێ لە سنووری چەکگەلی ئەتۆمی لە دەرەوەی ئەم ووڵاتەدا بووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەم ڕاپۆرتە لە سەر هاوکارییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەم ووڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەلەگەل هەنگاوەکانی کۆریای باکوور جەختی کردووەتەوە . کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور و دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لە ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دا سێ جار چاوپێکەوتنیان ئەنجام داوە بەڵام نەیانتوانی بۆ کۆتایی هێنان بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆریای باکوور و هەروەها ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی هەر دوو ووڵات کارێک بەرەوپێش ببەن .
هەر لەمبارەیەوە ئەندامێکی نەناسی شەورای ئەمنییەت ئێران بەوە تاوانبار کردووە کە لە بواری تەکنۆڵۆژیای ئەتۆمی دا لەگەل کۆریای باکوور لە پەیوەندی دایە . ئەم ئەندامەی شەورای ئەمنییەت کە هێشتا ڕوونی نییە سەر بە چ ووڵاتێکە ئێران تاوانبار دەکات کە هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ کۆریای باکوور لە بواری مووشەکگەلی بالیستیکی بە بۆردی دوورەوە جارێکی دیکە سەر نوێ دەست پێکردووەتەوە .ئێران لەم ڕاپۆرتەدا تاوانبار کراوە کەل و پەلی زۆر هەستیاری لە کۆریای باکوور بە دەست گەیشتووە . ئەمە لە حالێکدایە کە مەجید تەخت ی ڕەوانچی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە مانگی دیسەمبەر کە نامەیەکیدا بە کۆمیتەی گەمارۆوەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ، زانرایگەلی بەکارهاتوو لە ڕاپۆرتی سەرەتایی ئەم دامەزراوە چاودێرییە سەبارەت بە چالاکیگەلی ئەتۆمی ئێران بە هەڵە و درۆ و دوور لە ڕاستی ناوبردبوو .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە